Ömer Aydın,Mohammed Baqi Hussein
06 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2018
پاریس - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان رایگه‌یاند، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی 2015 نییه و گوتی: "ئه‌گه‌ر بچێته ئاستێكی به‌رزتر، رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه".
جان ئیڤ لۆدریان له په‌خشی راسته‌وخۆی رادیۆی Europe 1ه‌وه روونكردنه‌وه‌ی دا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كان له لایه‌ن ئێرانه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان گوتی: "به‌ركه‌وتنی هێڵه سووره‌كان مه‌ترسیداره. چالاكییه‌كانی ئه‌مڕۆی ئێران له پیتاندنی یۆرانیۆمدا، به‌ته‌واوی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ڤیهننادایه. بڕیاره‌كه‌ی دوێنێ پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنه‌كه نییه. ئه‌گه‌ر بچێته ئاستێكی به‌رزتر، رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ئه‌ورووپییه‌كان بێده‌نگ نابن و سزای نوێ ده‌كه‌وێته‌وه نێو رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه.
جان ئیڤ لۆدریان گوتی: "ئێمه ده‌مانه‌وێت رێككه‌وتنه‌كه بپارێزین. له‌گه‌ڵ ئێران له‌وباره‌وه له گفتوگۆداین. ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی (UAEA) به‌رده‌وامه له پشكنینه‌كانی. ئێرانیش به‌ته‌واوی پابه‌نده به به‌ڵێنه‌كانیه‌وه".
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریاوه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان رایگه‌یاند، دوێنێ سهركۆمار ئیمانوێل ماكرۆن له پاریس له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو كۆبووه‌ته‌وه و گوتی: "وابه‌سته‌یی زۆرمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه. سێیه‌م جاره ناتانیاهو سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسا ده‌كات و له‌گه‌ڵ ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه".