Mohammed Baqi Hussein
03 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2016
مۆسكۆ - AA
- سێرگی لاڤرۆڤ: "به‌شێكی زۆری رێككه‌وتنه‌كان به‌هۆی تێڕوانینی ناڕوونی حكوومه‌تی واشنتۆنه‌وه سه‌باره‌ت به گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان هه‌ڵپه‌سێردراون. ئه‌و گرووپانه رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌مریكایان قبووڵ نییه و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه جێبه‌جێ بكرێن. ده‌مانه‌وێت ئه‌م دۆخه روون ببێته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند "رێككه‌وتنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، به‌هۆی ناڕوونی له هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی واشنتۆندا هه‌ڵپه‌سێردراون".
لاڤرۆڤ دوای دیدارێكی له‌گه‌ڵ هاوتا كامبۆدییهكهیدا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا رایگه‌یاند کە له هه‌ڵوێست و روونكردنه‌وه‌كانی ئه‌مریكادا سه‌باره‌ت به سووریا به‌ریه‌ككه‌وتن هه‌یه و هیوای خواست کە بتوانرێت ئه‌و دۆخه بڕه‌وێنرێته‌وه كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه دووقۆڵییه‌كانیان له‌باره‌ی سووریاوه ده‌كات.
لاڤرۆڤ گوتی: "به‌شێكی زۆری رێككه‌وتنه‌كان به‌هۆی تێڕوانینی ناڕوونی حكوومه‌تی واشنتۆنه‌وه سه‌باره‌ت به گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان هه‌ڵپه‌سێردراون. ئه‌و گرووپانه رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌مریكایان قبووڵ نییه و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه جێبه‌جێ بكرێن. ده‌مانه‌وێت ئه‌م دۆخه روون ببێته‌وه".
هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیری رایگه‌یاندبوو کە ئاماده‌كارییان كردووه بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی رێككه‌تنه دووقۆڵییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رووسیا سه‌باره‌ت به سووریا، ئه‌گه‌ر رووسیا هه‌نگاوی جددی بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر حه‌له‌ب نه‌نێت و رێككه‌وتنی راگرتنی پێكدادانه‌كان نوێنه‌كاته‌وه.