Kasım İleri
09 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2018
واشنتۆن - AA
وەزیری بەرگری ئەمریکا، جەیمس ماتیس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر فشاره‌كانی لەبارەی منبج و، له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری توركیا، نوره‌ددین جانیكلی كۆده‌بێته‌وه.
جه‌یمس ماتیس، له وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی (پنتاگۆن)، بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه دوا كه سه‌ردانی ژووری راگه‌یاندنیان كردبوو.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به بوونی په‌یه‌ده له منبج، ماتیس رایگه‌یاند "له‌رووی فشاره‌كانی توركیا له‌باره‌ی مبنج هیچ گۆڕانكاریه‌ك نییه. زۆر نیگه‌رانیمان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئه‌نقه‌ره‌ی ده‌بیستین، به‌ڵام ئێستا ئامانجمان فشارخستنه سه‌ر داعشه و، درێژه‌دانه به شەری دژ به داعش. له‌به‌رئه‌وه نیگه‌رانین له په‌رته‌وازه‌بوونی سه‌رنجه‌كان".
ماتیس باسی له‌وه كرد كه توركیا نیگه‌رانی شه‌رعیی هه‌یه و، هه‌ر له به‌رزترین ئاستیی سیاسیی تا ئاستی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ توركیا كاریانكردووه.
گوتیشی: "توركیا هاوبه‌شێكی ناتۆیه. ته‌نیا وڵاتی ناتۆیه كه له ناو سنووره‌كانیدا پێكدادانی هه‌یه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا كه وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستیی ناسێنراوه. له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا كارده‌كه‌ین. ئه‌وان ته‌نیا له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌وه نیگه‌ران نیین، به‌ڵكو نیگه‌رانی شهرعیشیان هه‌یه له‌باره‌ی بوونه گۆڕه‌پانی جه‌نگی سنووری سووریا به‌هۆی جه‌نگێكه‌وه كه ئه‌سه‌د هۆكاره. هه‌ر له به‌رزترین ئاستیی سیاسیی تا ئاستی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وامین له‌سه‌ر كاركردن. له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوودا له برۆكسل له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری توركیا، نوره‌ددین جانیكلی كۆده‌بمه‌وه".