Gülbin Yıldırım
09 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2018
واشنتۆن - AA
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا پێش ته‌واوبوونی واده‌ی دوایین بوودجه‌ی كاتیی نه‌یتوانی بوودجه‌یه‌كی نوێ په‌سه‌ند بكات، حكوومه‌تی فیدراڵی ئه‌مریكا له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا بۆ جاری دووه‌م به‌شێكی داخرا. له‌به‌رئه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی بوودجه‌ی نوێ ده‌خرێته كار حكوومه‌تی فیدراڵ جگه له خزمه‌تگوزاریه‌كانی ژیان ته‌واوی چالاكییه‌كانی هه‌ڵپه‌سارد، به‌مه‌ش ملیۆنان هاووڵاتی ئه‌مریكی ناچارن له‌م قۆناغه‌دا یان به‌بێ وه‌رگرتنی مووچه كار ده‌كه‌ن، یاخود مۆڵه‌تی زۆره ملێ وه‌ربگرن.
چواره‌مین بوودجه‌ی كاتی كه به‌ڕێكردنی چالاكییه‌كانی دامه‌زراوه گشتییه‌كانی فیدراڵی له ئه‌مریكا ده‌سته‌به‌ر ده‌كرد، كاتژمێر 00:00 به‌كاتی واشنتۆن ماوه‌كه‌ی كۆتاییهات.
له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆنگرێس نه‌یتوانی تا ئه‌و كاتژمێره بوودجه نوێكه په‌سه‌ند بكات، حكوومه‌تی فیدراڵی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجی له‌ده‌ستدا و، له رۆژی هه‌ینی 9ی شوباته‌وه جگه له خزمه‌تگوزاریه‌كانی ژیان، ته‌واوی چالاكییه‌كانی راگرت.
دوێنێ سه‌ركرده‌كانی كۆماریخواز و دیموكراته‌كان له‌سه‌ر پلانێكی بوودجه‌ی دوو ساڵی رێككه‌وتبوون، له‌به‌رئه‌وه زۆر ئه‌گه‌ر بۆ داخران دانه‌نرا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیناتۆری کێنتاکی كۆرماریخواز، راند پاوڵ كورسیه‌كه‌ی داگیركرد، ئه‌وه‌یش بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگه له‌به‌رده‌م په‌سه‌ندنه‌كردنی پرۆژه یاسای بوودجه‌دا بكاته‌وه.
پاوڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد داگیركردنی كورسیه‌كه كه بووه‌هۆی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی بوودجه‌كه بۆ ئه‌وه ئه‌نجامیدا كه پرۆژه یاساكه كورتهێنانی گشتیی به‌رزده‌كرده‌وه و، گوتی: "كۆماریخوازه‌كان و دیموكراته‌كان ده‌ستله‌ناوده‌ست پێشنیاری كورتهێنانی تریلیۆن دۆلارمان بۆ ده‌كه‌ن. راستییه‌كه‌ی ناتوانم چاو له‌وه بپۆشم".
ئه‌و پرۆژه‌ی بوودجه‌یه‌ی پاوڵ رێگه‌ی نه‌دا په‌سه‌ند بكرێت پێشنیاری ده‌كرد به‌درێژایی دوو ساڵی داهاتوو نزیكه‌ی 300 ملیار دۆلار بۆ خه‌رجیيه‌كانی فیدراڵی زیاد بكرێت.
له ئه‌نجامی داگیركردنی كورسی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی پیران له‌لایه‌ن پاوڵه‌وه تا نیوه‌ی شه‌و، حكوومه‌تی فیدراڵی بۆ جاری بیسته‌م له مێژووی ئه‌مریكادا و، بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌رده‌می تره‌مپدا رووبه‌ڕووی داخران بوویه‌وه.
قۆناغی داخستنی پێش ئه‌مه له 20ی كانوونی دووه‌م و ساڵیادی ده‌ستبه‌كاربوونی تره‌مپ له كۆشكی سپی ده‌ستیپێكرد و، له 23ی كانوونی دووه‌مدا كۆتاییهات.
شاره‌زایان پێیانوایه كه به‌هۆی بوونی بوودجه‌یه‌ك كه سه‌ركرده‌ی كۆماریخواز و دیموكراته‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، ماوه‌ی داخرانی دووه‌می ساڵ كورتمه‌ودا ده‌بێت.
له‌كاركه‌وتنی ئه‌مجاره‌ی حكوومه‌تی فیدراڵی له مێژوویی ئه‌مریكادا جاری بیسته‌م و، له‌سه‌رده‌می تره‌مپدا جاری دووه‌مه.
- له كاركه‌وتن (داخرانی) حكوومه‌تی فیدراڵ واتای چییه؟
به‌پێی یاساكانی ئه‌مریكا، ئه‌گه‌ر كۆنگرێس بوودجه‌ی درێژخایه‌ن بۆ ساڵی دارایی كه 1ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات و 30ی ئه‌یلول كۆتاییدێت په‌سه‌ند نه‌كات، ئه‌وا پێویسته به بوودجه‌ی كاتی بۆشاییه‌كان پڕبكرێنه‌وه.
ئه‌و كاتانه‌ی ناتوانرێت بوودجه‌ی كاتی په‌سه‌ند بكرێت حكوومه‌تی فیدراڵی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجی له‌ده‌ستده‌دات و له‌كارده‌كه‌وێت (داده‌خرێت). ئه‌وه‌یش به‌واتای ئه‌وه دێت حكوومه‌تی فیدراڵ كه خزمه‌تی زیاد له 320 ملیۆن كه‌س ده‌كات جگه له خزمه‌تگوزاریه‌كانی ژیان، ته‌واوی چالاكییه‌كانی راده‌گریت.
له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و كارمه‌نده گشتیانه‌ی کە سه‌ره‌كی نین مۆڵه‌تی زۆره مڵێیان پێ ده‌درێت. به‌ڵام كارمه‌نده گشتییه‌كانی وه‌ك دامه‌زراوه هه‌واڵگریه‌كانی وه‌ك سوپای ئه‌مریكا، CIA, FBI و NSA، ئه‌و پزیشك و په‌رستارانه‌ی له نه‌خۆشخانه گشتییه‌كاندا كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و كارمه‌نده ئه‌منییانه‌ی له گرتووخانه‌كاندا كارده‌كه‌ن به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان. به‌گشتیی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش ناتوانن مووچه‌كانیان له كاتی له‌كاركه‌وتنه‌كه وه‌ربگرن تا ئه‌و كاته‌ی كۆنگرێس بوودجه‌ی نوێ تێده‌په‌ڕێنێت.
له ئه‌مریكادا ژماره‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌و خزمه‌تگوزاریانه‌دا كارده‌كه‌ن كه سه‌ره‌كی نیین نزیكه‌ی 850 هه‌زاره، به‌ڵام ژماره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ره‌كی له ده‌وروبه‌ری دوو ملیۆندان.
- زیانی ئابووریی له‌كاركه‌وتنه‌كه له هه‌فته‌یه‌كدا شه‌ش ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره.
تا قۆناغی له‌كاركه‌وتنی به‌شێكی حكوومه‌تی فیدراڵی درێژه بكێشێت، زیانی ئابووریی ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ده‌بێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه شیكارانی Standard & Poor’s له‌م نزیكانه‌دا بڵاویانكرده‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه له‌كاركه‌وتنی حكوومه‌تی فیدراڵی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك زیانی شه‌ش ملیار و 500 ملیۆن دۆلار ده‌بێت بۆ ئابووریی ئه‌و وڵاته.