Yusuf Hatip,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
30 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2019
برۆكسل - AA
نوێنەری باڵای پەیوەندییەكانی دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشی یەكێتیی ئەورووپا فێدێریكا مۆگێرینی رایگەیاند: "دەتوانین بەڕوونی بڵێین كە دەوڵەتی ئیسرائیل بوونی هەیە، بەڵام بەڵام هێشتا نەتوانراوە دەوڵەتی فەڵەستین دابمەزرێنرێت."
بەرلە كۆبوونەوەی گرووپی بەخشەركانی نێودەوڵەتی بۆ فەڵەستین (AHLC)، مۆگێرینی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نەرویج ئینێ ماری ئێریكسێن سۆریدی روونكردنەوەیان بۆ راگەیاندنەكان دا.
مۆگێرینی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه لە هه‌وڵێكی هاوسهنگدان بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستینی و ئیسرائیل كه له ١٩٩٣ له نه‌رویج واژووی له سه‌ر كرا و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین. گوتیشی: "به‌شێوه‌یه‌كی روون ده‌توانین بڵێین ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل هه‌یه به‌ڵام هێشتا نه‌تواندراوه ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی دابمه‌زرێندرێت".
مۆگێرینی له‌باره‌ی داننان یاخود داننه‌نان به‌و ده‌وڵه‌ته‌دا له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند كه ئه‌و بڕیاره له ده‌سه‌ڵاتی وڵاتانی ئه‌ندام دایه.