Safvan Allahverdi,1 23
02 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2019
واشنتۆن- AA
ئیدارەی ئەمریکا لە دوای هەڵسەنگاندنەکان کە ماوەی پێنج ساڵی خایاندووە، ئاشکرایکرد پەکەکە کە لە ساڵی ١٩٩٧دا خراوەتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکانی واشنتۆنەوە، لە لیستەکەدا دەمێنێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە رێگەی بڵاوکردەوە راگەیەنراوێکەوە، روونکردنەوەی لەبارەی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە دا.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، پەکەکە ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە لەنێو لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکاندایە و ئەمریکا لەو ماوەیەدا لەبەرامبەر هەڕەشەی پەکەکەدا لەگەڵ تورکیا و هاوپەیمانانی کاریکردووە.
هەروەها لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "ئه‌مریكا به‌ره‌نگاری هه‌ڵمه‌ته‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی داهات له ئه‌ورووپا و شوێنانی دیكه‌یشه‌وه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه بۆته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری په‌یوه‌ندی به‌هێزمانه له‌گه‌ڵ توركیای هاوبه‌شمان كه هاوپه‌یمانمانه له ناتۆ. بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئاماژه به‌وه ده‌دات كه بۆ گه‌لی ئه‌مریكا و رای گشتیی جیهانی په‌كه‌كه وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی ده‌مێنێته‌وه. هه‌روه‌ها په‌كه‌كه له ٢٠٠١ه‌وه خراوه‌ته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه بیانییه‌كان له لیستی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت دیاریكراو".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێنج ساڵ جارێك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ گرووپه بیانییه‌كان ده‌كات بۆ خستنه لیستی تیرۆر. دواجار په‌كه‌كه له ٢٠١٣ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كرا و بڕیار درا ناوی بخرێته هه‌ردوو لیسته‌كه‌وه.