Zana Natık Kerem
02 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2019
تۆکیۆ ــ AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٩ پلە بەپێوەری رێختەر باکووری ژاپۆن-ی ھەژاند.
رۆژنامەی "Daily Express"ی بەریتانی بڵاویکردەوە کە بوومەلەرزەکە لە دووری ١١٤ میل باشووری رۆژھەڵاتی شاری نیمۆر باکووری ژاپۆن بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر لەناخی زەوییدا روویدا.
ھاوکات ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن "JMA" رایگەیاندووە کە بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٦.٩ پلە بەپێوەی رێختەر ناوچەکەی ھەژاندووە.
ئاژانسی ناوبراو ئاماژەی بەوەداوە کە تا ئێستا بوومەلەرزەکە ھیچ زیانێکی گیانی یان ماددەی لێنەکەوتووەتەوە.
ھیچ ھۆشدارییەک لەبارەی روودوانی تسونامی بە ھۆی بوومەلەرزەکەوە نەدراوە.