Bayram Altuğ,reva haci
23 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2019
داڤۆس - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ رایگەیاند کە رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە سووریا و عێراق تێک شکاندووە.
پۆمپیۆ دوای بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بۆ بەشدارینەکردن و نەناردنی وەفد بۆ لوتکەی داڤۆس بەبیانووی قەیرانی داخستنی حکوومەتی فیدڕاڵی، لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری لە ٤٩هەمین دیداری ئابووری جیهانیدا کرد.
لە ڤیدیۆ کۆنفرانسەکەدا پۆمپیۆ زانیاری خستەڕوو لەبارەی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاند کە لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیماندا داعشیان لە سووریا وعێراق تێکشکاندووەو گوتی، "کاری زۆر زیاتر هەیە بۆ کردن. دەزانم کە بەیارمەتی ئێوە سەردەکەوین".
لەلایەکی ترەوە پۆمپیۆ گەشبینی خۆی بەرامبەر پرسی یەمەن نیشان داو هاوکات حووسیەکانیشی بە جێبەجێ نەکردنی رێککەوتنی ئاشتی واژووکراوی کانوونی یەکەمی رابردووی ستۆکهۆڵم تۆمەتبار کرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئەو لەو بڕوایەدایە هەندێک لە وڵاتانی کەنداو پێکەوە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان دەگەنە چارەسەرێک بۆ دۆخی یەمەن.