Zana Natık Kerem
03 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
لیژنەی رێکخستن و ئامادەکارییەکان تایبەت بە سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق رایگەیاند کە سەرجەم ئامادەکارییەکانی تایبەت بە پێشوازیکردن لە پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس تەواوکراون و ئاماژەی بەوەیشدا کە خۆشحاڵێیەکی بەرفراوان بۆ سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس بۆ عێراق ھەیە.
لەمبارەیەوە سەرۆکی کڵێسای کلدانیی لە عێراق و جیھان، پاتریارک مار لۆیس روفائێل ساکۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی لە میانی سەردانەکەی پاپا فرەنسیس بۆ عێراق گیراونەتەبەر و باسی لەوەشکرد کە پاپا لە میانی سەردانەکەی بۆ عێراق، ژمارەیەک ناوچەی شوێنەواریی بەسەر دەکاتەوە.
پاتریارک مار لۆیس روفائێل ساکۆ سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس بۆ عێراق بە پەیامێک بۆ ئاشتیی، خۆشەوێشتی و پاڵپشتیکردن بۆ مەسیحییەکان لە عێراق لەقەڵەمدا و گوتی:
"سەردانەکەی پاپا فرەنسیس بۆ عێراق، دەبێتە ھاندانێک بۆ مەسیحییەکان تا لە زێدی خۆیان بمێننەوە".
گوتیشی: "سەرجەم ئامادەکارییەکانی تایبەت بە پێشوازیکردن لە پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس تەواوکراون و حکوومەتیش زنجیرەیەک رێوشوێنی لەوبارەیەوە گرتووەتەبەر".
سەرۆکی کڵێسای کلدانیی لە عێراق و جیھان، پاتریارک مار لۆیس روفائێل ساکۆ سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی کە گوایە پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس لە میانی سەردانەکەی بۆ عێراق، بەڵگەنامەیەک لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعە، عەلی سیستانی واژوو دەکات، گوتی:
"تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی واژووکردنی بەڵگەنامەیەک لەنێوان پاپا و سیستانی-دا نییە".
پاتریارک مار لۆیس روفائێل ساکۆ باسی لەوەشکرد کە خۆشحاڵێیەکی بەرفراوان بۆ سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس بۆ عێراق ھەیە و گوتی:
"رۆژی ھەینی، پاپا سەردانی عێراق دەکات".