Mücahit Oktay
03 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2023
نیویۆرك-AA
له‌كاتێكدا چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە دادگا ئیفاده لەسەر ئەو تۆمەتە بدات کە پارەی داوەته ئه‌ستێره‌یه‌كی فیلمه پۆرنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بێده‌نگی بكات، دوای ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵیدا هه‌بووه، رێوشوێنە ئەمنییەکان لە بەردەم تاوەری ترەمپ لە نیویۆرک زیاد کران.
دوای بانگه‌وازی پشتیوانانی بۆ گردبوونه‌وه، رێوشوێنە ئەمنییەکان له‌لایه‌ن پۆلیسی نیویۆرکه‌وه لە بەردەم شوێنی نیشتەجێبوونی ترەمپ لە مانهاتن زیادکران له كاتێكدا بڕیارە سبەی ناوبراو بچێتە داواکاری گشتی نیویۆرک و وەڵامی ئەو تۆمەتانە بداتەوە کە ئاڕاستەی كراون.
لایەنگرانی ترەمپ کە پێشتر ناوبراو داوای پشتیوانیی لێ‌كردبوون، له‌به‌رده‌م تاوه‌ری تره‌مپ له شه‌قامی پێنجه‌م گردبوونه‌وه و درووشمیان دژی داواکاری گشتی نیویۆرک و دیموکراتەکان بەرزکردەوە. هاوكات پۆلیس هەوڵیدا هاتوچۆی ناوچه‌كه لە ژێر کۆنترۆڵدا بهێڵێتەوە له‌رێگه‌ی دانانی به‌ربه‌ست بۆ تەسککردنەوەی دەروازەکانی پیادەڕهوی و رێگرییكردن له هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو.
پۆلیسی نیویۆرک كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌رجه‌م مۆڵه‌ته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و سەرجەم کارمەندەکانیان بانگهێشتكرانهوه بۆ ده‌وامكردن، رێگەیان نەدا میدیاكاران کە ده‌یانویست وێنه بگرن یەک شەقام زیاتر لە تاوەری ترەمپ نزیك ببنه‌وه.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردبوویەوە، تۆمهتنامهكهی تره‌مپ زیاتر له ٣٠ تۆمەتی تێدایه، پێدانی پاره به ئه‌ستێره‌ی فیلمه پۆرنه‌كان، ستۆرمی دانیه‌ڵز له‌به‌رامبه‌ر بێده‌نگبوونی و كرده‌وه نایاساییه‌كانی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و تۆماره‌كانی كاری‌دا، له خۆده‌گرێت.