Mohammed Baqi Hussein
29 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2017
رەققە/ئەنقەرە - AA
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە شاری رەققە هێرشیان کردە سەر رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە کە بە پشتیوانی ئەمریکا لە ناوچەکەیە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە دەستی کەوتووە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش شەوی رابردوو لە رۆژئاوای شاری رەققە هێرشیان کردە سەر رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە.
بە پێی ئەو زانیارییانە، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە دووقوڵەوە هێرشیان کردووەتە سەر تیرۆریستانی پەیەدە لە شارەکە.
دەگوترێت لەم پێکدادانەدا، دەیان چەکداری داعش و سەدان چەکداری پەیەدە کوژراون.
ئەم سەرچاوانە ئاماژە بەوە دەکەن کە لەم پێکدادانەدا چەندین سەربازی سوپای ئەمریکاش لەپاڵ چەکدارانی پەیەدە کوژراون و بریندارەکانیش بۆ ناوچەکەیەکی ژێر کۆنتڕۆلی پەیەدە بە ناوی عێن عیسا گواستراونەتەوە.
چەکدارانی داعش هەروەها لە هێرشێکدا دەستیان بەسەر نەخوشخانەی رەققەدا گرت.
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە لە مانگی حوزەیرانەوە بە پشتیوانی هێزەکانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی رەققەیان دەست پێکردووە و زیاد لە 80 لەسەدی ئەم شارەیان کۆنتڕۆڵ کردبوویەوە بەڵام لە 6 پێکدادانی ئەم دوایانەدا زۆربەی ئەم ناوچانەی کۆنتڕۆڵیان کردبوویەوە لە دەستیان دان.
لە ئیستادا 23 لەسەدی خاکی سووریا لە دەستی پەیەدە و 14 لەسەدیشی لە ژێر کۆنتڕۆڵی داعش دایە.