Wassim Samih Seifeddine
23 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2024
بەیروت ــ AA
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند کە لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی باشوور و ڕۆژھەڵاتی لوبنان کەسێک کوژراوە و ١٧ی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، زنجیرەیەک ھێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک ناوچەی باشوور و ڕۆژھەڵاتی لوبنان.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشەکاندا، کەسێک کوژراوە و ١٧ی دیکەش برینداربوون.
باسی لەوەش کردووە کە لەنێو بریندارەکاندا، ١١یان باری تەندروستییان ناجێگیرە.