Zehra Ulucak,Gökhan Varan
20 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان له ویلایه‌تی هوبه‌ی چین'ه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نیووه، گه‌یشتۆته ٢٢ ملیۆن و ٦٠٢ هه‌زار و ٩٨ كه‌س.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، رایگه‌یاند تاكوو ئێستا ٧٩١ هه‌زار و ٤٠١ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ست داوه و ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ ٢٢ ملیۆن و و ٦٠٢ هه‌زار و ٩٨ كه‌س.به‌رز بووه‌ته‌وه.
تاكو ئێستا ١٥ ملیۆن و ٣١٩ هه‌زار و ٧٦ تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه و شه‌ش ملیۆن و ٤٩١ هه‌زار و ٦٢١ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
كۆرۆنا به توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ئه‌مریكا. تاكو ئێستا له‌وێ پێنج ملیۆن و ٧٠١ هه‌زار و ١٦٢ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراوه و ١٧٦ هه‌زار و ٣٤٢ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه.