Dmitri Chirciu
20 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2020
مۆسكۆ – AA
چالاكوانی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا و دامه‌زرێنه‌ری سندوقی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌لێكسێی ناڤالنی به گومانی ژه‌هراویبوون له به‌شی چاودێری چڕ له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه.
كیرا یارمش ئه‌ندام لە تیمی ناڤالنی-ی له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاندووە، به‌یانی ئه‌مڕۆ ناڤالنی له گه‌شتی ئاسمانیی نێوان شارەکانی تۆمسك و مۆسكۆ ره‌وشی ته‌ندروستی تێكچووه، فڕۆكه‌كه‌ش به‌خێرایی له شاری ئۆمسك نیشتووه‌ته‌وه و ناڤالنی به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و له به‌شی چاودێری چڕ خه‌وێندراوه.
کیرا یارمش به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه "ناڤانلی هۆشی له‌ده‌ستداوه" بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ناوبراو ژه‌هراوی بووه و نووسیوویه‌تی "پێمانوایه به‌هۆی چوونی شتێك بۆ ناو چاكه‌ی، ئه‌و ژه‌هراوی بووبێت، چونكه به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌نها چای خواردووەتەوە، پزیشكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژه‌هر به خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نیی گه‌رم به‌خێرایی له له‌شدا بڵاو ده‌بێته‌وه".
ئه‌لێكسانده‌ر موراڤسكی سه‌رۆكی پزیشكانی ئەو نه‌خۆشخانه‌یه‌ی کە ئه‌لێكسێی ناڤالنی بۆ گواستراوەتەوە، به ئاژانسی هه‌واڵی TASSی رووسی راگه‌یاندووه كه ره‌وشی ته‌ندروستی ناڤالنی ناجێگیره.