Murat Temizer,Rahel Ali
20 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2023
وارشۆ – AA
ژمارەی ئەو پەنابەرە ئۆکراینییانەی تاکوو ٢٠ی ئادار روویان لە پۆڵەندا کردووە، ١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
سنوورپارێزی پۆڵەندا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردەوە لە دەسپێکی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرایناوە شەپۆلێکی بەهێزی کۆچکردن رووی لەو وڵاتە کردووە.
لە تویتەکەدا بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە تەنها دوێنێ ٢٣ هەزار و ٩٠٠ کەس لە ئۆکرایناوە چوونەتە پۆڵەندا، تیایدا هاتووە: "ژمارەی ئەو پەنابەرە ئۆکراینییانەی تاکوو ٢٠ی ئادار روویان لە پۆڵەندا کردووە، ١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە".
ژمارەی ئەو ئۆکراینییانەیشی پۆڵەندایان جێ هێشتووە هەشت ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەسن.