Davit Kachkachishvili
23 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2023
كیێڤ-AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی ئاشكرایكرد، ئەندامێتی لە ناتۆ باشترین گرەنتی ئەمنی دەبێت بۆ وڵاتەکەی.
بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوێكی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن کە سەردانی کیێڤی کردبوو، کۆبووەوە.
لە میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زێلێنسکی و جۆنسۆن تاوتوێی پرسەکانی درێژه‌دان به پشتیوانی نێودەوڵەتییان بۆ ئۆکراینا کردووه.
هه‌روه‌ها بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ئامادەکارییەکان بۆ "لوتکەی ئاشتی" بە دەستپێشخەریی ئۆکرانیا تاوتوێ کراون و زێلێنسکی سوپاسی جۆنسۆنی کردووه بۆ ئەو پشتگیرییەی پێشکەشی وڵاتەکەی کردووه.
سه‌رۆكی ئۆكراینا باسی له پرۆسەی ئه‌ندامێتیی ئۆکرانیا له ناتۆ كه به‌رده‌وامی هه‌یه كردووه و رایگه‌یاندووه "باوەڕم وایە ئەندامێتی ناتۆ باشترین گرەنتی دەبێت بۆمان".
ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی سوپای رووسیا وره‌ی نزمه به‌ڵام سەرەڕای ئەمە پێویستیان بە هاوکاری زیاتر هه‌یه له‌ڕووی چەکه‌وه.