Davit Kachkachishvili
23 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2022
کیێڤ-AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەبارەت بە دیدار و کۆبوونەوەکانی لە ئەمریکا گوتی: "بە ئەنجامێکی باش لە واشنتۆن دەگەڕێینەوە".
زێلێنسکی دوای ئەو سەردانەی بۆ ئەمریکا ئەنجامی دابوو، لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ وڵاتەکەی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلێگرامە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "بە ئەنجامێکی باش لە واشنتۆن دەگەڕێینەوە. بە شتگەلێک کە بەڕاستی یارمەتیدەرمان دەبن، دەگەڕێنەوە".
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی بە ئاماژەدان بەوەی کە بوونی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی "پاتریۆت" بەو واتایە دێت کە وڵات و خەڵکی ئۆکراینا سەلامەتن، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "ئەم کێشەیەی ئۆکراینا چارەسەر بوو، پاڵپشتی ماددیش هەیە، رێککەوتنی دیکەش هەیە کە دواتر باسی دەکەین".
زێلێنسکی ئەوەیشی ئاشکرا کرد کە بەرلەوەی لە ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی، لەگەڵ هاوتا پۆڵەندییەکەی کۆبووەتەوە و گوتی: "ئامادەکاری دەکەین، هێزە هاوبەشەکانمان بەهێز دەکەین".