Safvan Allahverdi
12 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند كه به‌هۆی ده‌سته‌به‌ركردنی هاوكاری لۆجستی و چه‌ك له ئێرانه‌وه بۆ یه‌مه‌ن، سزای به‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی هێڵی ئاسمانی و كۆمپانیای كارگۆی ئێرانی-دا سه‌پاندووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه كۆمپانیای كارگۆی ESAIL كه ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری شه‌نگهای-یه له‌گه‌ڵ سێ به‌رپرسی فرۆشتنی هیڵی ئاسمانی ماهانی ئێران كه ناوه‌نده‌كه‌ی له هۆنگ كۆنگ-ه چه‌كیان بۆ فەیلەقی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران گواستووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌و بڕیاره یه‌كێكه له‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا كه جێبه‌جێی ده‌كات له پێناو پچڕانی ئه‌و پشتیوانیه‌ی ده‌نێردرێت بۆ میلیشیای حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن".
هاوكات وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ستیڤن منوچین سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاندووە "رژێمی ئێران قه‌یرانی مرۆیی یه‌مه‌نی كردووه‌ته بیانو و كه‌رتی ئاسمانی و كارگۆ به‌كارده‌هێنێت بۆ پشتیوانیكردنی گرووپه چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كه. پێویسته په‌یمانگای ئاسمانی و كارگۆ ئاگادار بێت له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به‌كارنه‌هێنرێت".