Hamdi Yıldız
16 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2021
ریاز - AA
دوای ئەوەی تاڵیبان چووە کابول پایتەختی ئەفغانستانەوە، سعوودیە کارمەندان و دیپلۆماتکارانی باڵیۆزخانەکەی لەو وڵاتە بردە دەرەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی سعوودیە (SPA) کە بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بڵاوی کردووەتەوە، چەکدارانی تاڵیبان دوای چوونە ناوەوە بۆ کابولی پایتەختی ئەفغانستان، سعوودیە سەرجەم کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی هێناوەتەوە بۆ وڵاتەکەی.
ئاماژە بەوەیش کرا کە رەوشی تەندروستیی دیپلۆمات و کارمەندانی باڵیۆزخانەکە باشە.