Cemal Sargati
10 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2016
سلێمانى - AA
لەشارى سلێمانى و بەئامادەبوونى نوێنەرانى حکوومى و حزبى و رێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى و گەنجانى شارەکانى هەرێمى کوردستان یەکەمین کۆنفرانسى بەها باڵاکان بەرێوەچوو، ئامانج لەو کۆنفرانسە ئەوەیە کە بتوانرێت توێژى گەنجان لەلایەن حکوومەت و رێکخراوەکانەوە زیاتر برەویان پێبدرێت تاکو ئەوانیش بتوانن بە هەر شێوەیەک بێت خزمەتى کوردستان بکەن".
بەها برتییە لەو پێوەرانەى کە مرۆڤ دایدەنێت بۆ ئەوەى کاروبارى خۆى بەڕێوە دەبات ئەو کاروبارانەى کە رۆژانە ئەنجامى دەدات پێى هەڵدەسەنگێنێت بەوەى کام کارى باشە یاخود خراپە ،هەڵەیە یاخود راستە، بۆیە پێویستە هەموو کارێک بەهاى خۆى هەبێت و ئەو مرۆڤانەى کە بەها لە کارەکانیاندا دیارى ناکەن ئەوا کەسانێکن لە کارەکانیاندا سەرکەوتوو نابن.
سەرپەرشتیارى گشتى پرۆژەى بەها باڵاکان، دکتۆر زانا ئەحمەد قەساب بە ئاژانسى ئانادۆڵوى راگەیاند "ئامانج لەم کۆنفرانسە ئەوەیە کە سەر لەنوێ گەنجان ئاشت بکەینەوە بە بەها باڵاکان و بەتایبەت کۆمەڵگاى کوردى کە کۆمەڵگاى کوردى لە ئێستادا بەناو کۆمەڵێک قۆناغدا تێپەر دەبێت کە ئەویش زۆربەى دەگەڕێتەوە بۆ پەرتەوازەیى بوون لە بەها باڵاکان کە زۆر پێویستە ئێمەى مرۆڤ یەکترى قبووڵ بکەین".
ئەو گوتیشى: "هەریەکە لە بەهاکانى ئازادى و بەهاکانى کارکردن کەمە و هەندێک کات سنووردار کراون بۆیە ئێمە بەپێویستمان زانى لەڕێى ئەم کۆنفرانسەوە کۆمەڵێک کەسایەتى گرنگ و ناسراو هەن لە کورستاندا کە بتوانین لەم کۆنفرانسەدا سەرجەم راکانى خۆیان لە پانێلێکدا بخەنەڕوو پێشەکەشى چینى گەنجانى بکەن".
سەرپەرشتارى پرۆژەکان ئەوەشى راگەیاند "ئامانجێکى دیکەمان لەم کۆنفرانسە ئەوەیە کە حکوومەتى هەرێمى کوردستان بێتە سەرهێڵ لەگەڵ ئێمە و سەرجەم رێکخراوەکانى دیکە کە ئامانج لە ئێمە ئەوەیە توێژى گەنج پێبگەیەنین و خزمەتیان بکەین لەبەرنامەماندایە کە یەک هەزار گەنج لە ماوەى 5 ساڵى داهاتوو رابهێنین کە رابەرایەتى کارەکان بکەن ئەوانیش خزمەت بکەن".
بەڕێوەبەرى گشتى کۆنفرانسى بەها باڵاکان، سەمیر سەعید بە ئاژانسى ئانادۆڵوى راگەیاند "ئامانج لەم کۆنفرانسە بۆ دووبارە ژیاندنەوەى بەها کارە لاى توێژى گەنجان ئەگەر چى کوردستان لە ئێستادا دەتوانین بڵێن بەها ونبووە بۆیە دەمانەوێت لەم کۆنفرانسە دووبارە بەها بهێنێنەوە ناو توێژى گەنجان".
گوتیشى: "ئەم کۆنفرانسە پەیامێک دەگەیەنێت بە گەنجان کە ئێوەى گەنجان دەتوانن خزمەت بکەن و کەسانى لاواز نین بۆیە پێویستە بە سەرجەم گەنجانەوە بەوەى دەست بخەینە ناو دەستى یەک بۆ خزمەتکردنى هەرێمى کوردستان".