Rewa Mahmut Hasan
11 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2016
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندێکی یاوەری بەرەو وڵاتی بیلاڕووس بەڕێکەوتن.
بەمەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە، ئەردۆغان و شاندێکی حکوومی کە پێکهاتوون لە وەزیری دەرەوە، وەزیری ئابووری و وەزیری گومرگ و بازرگانی بەرەو وڵاتی بیلاڕووس بەڕێکەوتن.
لە کۆبوونەوەکاندا ئامانج پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی هەردوولا دەبێت و هاوکات کۆڕبەندی کاری تورکی بیلاڕووسی بەڕێوەدەچێت.