Rewa Mahmood Hasan
01 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2019
سلێمانی- AA
لە ئاھەنگی ڕۆژی شارە جیھانیەکاندا، یونسکۆ ٦٦ شاری تری جیھانی خستە لیستی شارە داھێنەرەکانی جیھانەوە و شاری سلێمانیش بووە ئەندامێکی تۆڕی جیھانیی ٢٤٦ شاری داھێنەری یونسکۆ.
لەوبارەیەوە پارێزگاری سلێمانی، ھەڤال ئەبوبەکر لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک و لەھەژماری خۆی پۆستێکی بڵاو کردۆتەوەو پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی دانیشتوانی شاری سلێمانی کردووە.
رێکخراوی یونسکۆ ئەو شارانە بە داھێنەر تۆمار دەکات کە لەبوارەکانی میوزیک، ھونەری میللی، دیزاین، سینەما و ئەدەبدا داھێنان دەکەن. بەوەش ژمارەی شارە پێشکەوتووخواز و داھێنەرەکانی نێو لیستەکەی یونسکۆ گەیشتە ٢٤٦ شار.
لەم تۆڕەدا، شارەکان لەڕێی کاری داھێنەرانەوە برەو بە پەرەپێدانی خۆیان دەدەن لە بوارەکانی ئەدەب ، موزیک ، ھونەری ، فۆلکلۆریی ، خۆراکسازیی ، دیزاین ، ھونەری میدیایی و فیلمسازییدا.
ھۆکاری چوونە نێو ئەو لیستە بۆ شاری سلێمانی، پێشکەوتنی بووە لەڕووی ئەدەبییەوە .
ئەو شارەی کە دەبێت بە ئەندامی شارە داھێنەرەکانی یونسکۆ، پێویستە پابەندبێت بە ستراتیژییەتی پەرەپێدانی رۆشنبیری و جێبەجێکردنی بە باشترین شێوە.