Muhammet Kurşun
18 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2021
تاران – AA
عه‌بدولسه‌لام كه‌ریمی كه كوردێكی سوننه‌مه‌زهه‌به لەلایەن سه‌ركۆماری ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی لە پۆستی راوێژكاری كاروباری پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و كه‌مینه ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كان دامەزرێندرا.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران لە رایگهیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە کە ره‌ئیسی، كه‌ریمی لە پۆستی راوێژكاری كاروباری پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و كه‌مینه ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كان دامه‌زراندووه.
عه‌بدولسه‌لام كه‌ریمی له ١٩٦٧ له شاری سنه له دایك بووه و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له زمان و ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی. دوای پێسپاردنی چه‌ندین ئه‌ركی گرنگی وه‌ك قایمقایم و سه‌رۆكی زانكۆ دوا پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری زانسته تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئیسلامی ئیمامی شافیعی بووه له شاری سنه.
به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، نزیكه‌ی ١٥ ملیۆن له كۆی نزیكه‌ی ٨٣ ملیۆن له دانیشتووانی ئێران سوننه‌مه‌زهه‌بن.
هه‌رچه‌ند ماوه ماوه سوننه‌كانی ئێران داوای مافه ده‌ستوورییه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام باس له‌وه ده‌كرێت كه ده‌وڵه‌تی ئێران گوێ به‌و مافانه نادات.