Yusuf Özcan
17 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2020
پاریس – AA
پشكنینی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو.
كۆشكی ئه‌لیزێ رایگه‌یاند، دوای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی كۆرۆنا لەسەر جەستەی، ماكرۆن پشكنینی PCRی ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامی پشكنینه‌كه پۆزه‌تیڤ بووه.
به‌هۆی تووشبوونیشی به كۆرۆنا، ماكرۆن حه‌وت رۆژ خۆی كه‌ره‌نتینه ده‌كات و له دووره‌وه چاودێری كاره‌كان ده‌كات.