Emre Aytekin,Nazlı Yüzbaşıoğlu,1 23
17 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نیووه، ٧٤ ملیۆن و ٥٣٧ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، یه‌ك ملیۆن و ٦٥٥ هه‌زار و ٣٠٧ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ ٧٤ ملیۆن و ٥٣٧ هه‌زار و ٤٥٩ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
تا ئێستا ٥٢ ملیۆن و ٣٧٤ هه‌زار و ٤٣٤ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا به جۆرێك تا ئێستا، ١٧ ملیۆن و ٣٩٤ هه‌زار و ٣١٤ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه و ٣١٤ هه‌زار و ٦٢٩ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به دوای ئه‌مریكاشدا هیندستان به تۆماركردنی نۆ ملیۆن و ٩٥١ هه‌زار و ٧٢ حاڵه‌ت له ریزی دووه‌مدا و به‌ڕازیلیش به تۆماركردنی حه‌وت هه‌زار و ٤٢ هه‌زار و ٦٩٥ حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له ریزی سێیه‌مدا دێت.
له توركیاش یه‌ك ملیۆن و ٩٢٨ هه‌زار و ١٦٥ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراوه.
له رووی تۆماركردنی به‌رزترین حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تا جیهانگیرهیش به دوای ئه‌مریكادا، به گیانله‌ده‌ستدانی ١٨٣ هه‌زار و ٨٢٢ كه‌س به‌ڕازیل له ریزی دووه‌م و به گیانله‌ده‌ستدانی ١٤٤ هه‌زار و ٤٨٧ كه‌سیش هیندستان له ریزی سێیه‌مدا دێت.
له توركیاش ١٧ هه‌زار و ١٢١ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.