Mümin Altaş,Hemın Othman Mohammed
05 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رۆژانی 7 تا 11ی تشرینی دووه‌م، سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات و له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس كۆده‌بێته‌وه.
به پێی زانیاریی سه‌رچاوه دیپلۆماسیه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له 7 تا 11ی تشرینی دووه‌مدا له واشنتۆن و نیویۆرك چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كات.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی یڵدرم یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیایه بۆ ئه‌و وڵاته له پاش هاتنه سه‌رده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی نوێی ئه‌مریكا.
هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، مه‌همه‌ت شیمشێك و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان، به‌رات ئاڵبایراك یاوه‌ری یڵدرم ده‌كه‌ن له‌و سه‌ردانه‌یدا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌و سه‌ردانه‌یدا یڵدرم له پاڵ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایک پێنس له واشنتۆن و نیویۆرك له‌گه‌ڵ پیاوماقوڵان، كۆمه‌ڵگای تورك و خزمان و نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان و جوولەکە، راگه‌یه‌ندنكاران، وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگاناندا كۆببێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ مایک پێنس، بینالی یڵدرم تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان له بواره‌كانی سیاسیی، ئابووریی و سه‌ربازی ده‌كات، له‌گه‌ڵ كێشه هه‌رێمیه‌كان و كێشه‌كانی سووریا و عێراق، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، بابه‌تی په‌نابه‌ران و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ڤیزه.
ئامانج له‌و كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وامیدانه به هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بۆ ره‌وینه‌وه‌ی جیاوازیی بۆچوونه‌كانه له‌باره‌ی هه‌ندێ بابه‌ت و به‌ره‌وپێشبردنی هاریكاری له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی یڵدرم بۆ ئه‌مریكا هه‌لێكی گرنگه له‌باره‌ی په‌یامی بنه‌ڕه‌تی توركیا سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، جه‌ختكردنه‌وه له رۆڵ و توانای توركیا له رووی ئابووری و بازرگانییه‌وه له جیهان و ناوچه‌كه.