Şerife Çetin,Hemın Othman Mohammed
05 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2017
بڕۆكسل - AA
سه‌رۆكی پێشووی حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ته‌لۆنیا، کارلێس پیگدێمۆنت و چوار وه‌زیر خۆیان راده‌ستی پۆلیسی به‌لجیكا كرد.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی به‌لجیكا VRT NWS له هه‌واڵێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه کارلێس پیگدێمۆنت و وه‌زیرانی یاوه‌ری ماریا ئالیو سیریت، ئه‌نتۆنیۆ ئۆلیڤێرس كمین، لویس گۆردی پویگ و كلارا ئۆبیۆلس خۆیان راده‌ستی پۆلیسی به‌لجیكا كردووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت داواكاری گشتیی فیدراڵی به‌لجیكا، روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بڵاوبكاته‌وه.
راگه‌یاندنه‌كانی ئیسپانیا باسیان له‌وه كردبوو كه ئه‌مڕۆ کارلێس پیگدێمۆنت و چوار وهزیرهكە له لایه‌ن پۆلیسی به‌لجیكاوه ده‌ستگیر ده‌كرێن.
به هۆی رۆلیان له تاك لایه‌نه راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ته‌لۆنیا و به تۆمه‌تی "راپه‌ڕین و وه‌ستانه‌وه دژ بە ده‌وڵه‌ت و خراپ به‌كارهێنانی ماڵی گشتیی"، دادگای نیشتمانی ئیسپانیا، دوێنێ به فه‌رمی بڕیاری ده‌ستگیركردنی کارلێس پیگدێمۆنت و چوار وه‌زیری له سه‌رتاسه‌ری ئه‌ورووپا ئاراسته‌ی داواكاری گشتیی فیدراڵی به‌لجیكا كرد.
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو و پێش ده‌ركردنی بڕیاری ده‌ستگیركردنیان، کارلێس پیگدێمۆنت و چوار وه‌زیری به‌ره‌و به‌لجیكا هه‌ڵاتبوون.