Behlül Çetinkaya,Ramal Abdullah Mahmood
05 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2018
ئیسلام ئاباد – AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی پاكستان مۆڵه‌تی تۆماركردنی فه‌رمی ١٧ رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ماوه‌ی ٦٠ رۆژی دیاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ئه‌و رێكخراوانه ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
ئه‌مڕۆ تانه لێدان بۆ پێداچوونه‌وه به بڕیاری كۆتاییهێنان به ١٧ له‌و ٢٠ رێكخراوه‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ره‌تكرایه‌وه كه ساڵی رابردوو كۆتایی به‌كاركردنیان له پاكستان هێندرا و داواكاری تۆماركردنهوهیشیان ره‌تكرایه‌وه و ماوه‌ی ٦٠ رۆژی دیاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ئه‌و رێكخراوانه ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
له باره‌ی ئه‌م بڕیاره‌وه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری رێکخراوی ActionAid، ئاندریانۆ كامپۆلینا كه باره‌گاكه‌ی له ئه‌فریقای باشووره رایگه‌یاند: "ئه‌م بڕیاره له هه‌موو كه‌س زیاتر كاریگه‌ری (نه‌رێنی) ده‌كاته سه‌ر هه‌زاران خێزان و منداڵی بێ‌دایك و باوكی پاكستانی. ActionAid له پێناو باشكردنی ژیانی خێزانه پاكستانییه‌كان و داكۆكیكردن له مافه‌كانیان كاری ده‌كرد".
پاكستان ره‌زامه‌ندنی له‌سه‌ر داواكاری ٦٦ رێكخراوی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربڕیووه بۆ كاركردن له‌و وڵاته و ٢١٣ رێكخراوی دیكه‌یش هێشتا چاوه‌ڕێی بڕیاری پاکستان دەکەن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاری كاركردن لەو وڵاتەدا.