Aşkın Kıyağan,Ramal Abdullah Mahmood
05 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2018
ڤیه‌ننا – AA
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جان كلود یونكه‌ر به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه كه‌سانێك ئه‌ورووپا زۆر به گه‌وره ده‌زانن و رایگه‌یاند: "هه‌رچه‌ند ئێمه هێشتاش خۆمان به 'قسه‌ڕۆیشتووی جیهان' ده‌زانین به‌ڵام جیهان پێویستی به هیچ قسهڕۆیشتوویهك نییه، به‌ڵكو پێویستیی به فره لایه‌نییه".
به‌بۆنه‌ی ١٠٠ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی راگه‌یاندنی كۆماری نه‌مسا، یونكه‌ر له ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی ئه‌و وڵاته گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جان كلود یونكه‌ر به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه كه‌سانێك ئه‌ورووپا زۆر به گه‌وره ده‌زانن و رایگه‌یاند: "هه‌رچه‌ند ئێمه هێشتاش خۆمان به 'قسه‌ڕۆیشتووی جیهان' ده‌زانین به‌ڵام جیهان پێویستی به هیچ قسهڕۆیشتوویهك نییه، به‌ڵكو پێویستیی به فره لایه‌نییه".
یونكه‌ر به پێویستی زانی ئه‌ورووپا رۆڵێكی گرنگ بگێڕێت له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه ئه‌ورووپا له سه‌ر مژاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لایه‌نگری هه‌ڵوێستێكی كۆده‌نگییه.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جان كلود یونكه‌ر لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ی به هه‌ڵه له‌قه‌ڵه‌م دا كه له میانی گوتارێکیدا له نیویۆرك رایگه‌یاندبوو ئه‌مریكا زۆترین هاوكاری دارایی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به زۆرترین بڕه پاره هاوكاری بوودجه‌ی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.