Hemın Othman Mohammed
11 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2016
هێلیكۆپته‌رێكی سوپای سووریا، به بۆمبی به‌رمیلی هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له شاری حه‌له‌ب كه غازی كلۆری تێدا به‌كارهێنرابوو. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا سێ كه‌س كوژران و 20ی دیكه‌ش به‌ر كاریگه‌ری غازه‌كه كه‌وتوون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئانادۆڵو له به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌حرا له حه‌له‌ب وه‌ری گرتووه، هێلیكۆپته‌رێكی سوپای سووریا به غازی كلۆر هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی زیبدیهی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له حه‌له‌ب.
له‌و هێرشه‌دا سێ كه‌س كوژراون كه یه‌كێكیان ژن و دووانی دیکەیان منداڵ بوون، هاوكات 20 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی كاریگه‌ری غازهكهوه بریندار بوون و گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ناوچه‌كه.
ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته به‌ر كاریگه‌ری غازه‌كه دووچاری لەدەستدانی هەستی بینین، رشانه‌وه و هه‌ناسه سواری بوون.