Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
03 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2017
عه‌زاز - AA
له نزیك بینایه‌كی حكوومه‌تی كاتیی سووریا له شارۆچكه‌ی عه‌زاز باكووری شاری حه‌له‌ب، له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه په‌لامارێك ئه‌نجامدرا و له ئه‌نجامدا چوار كه‌س کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.
په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له عه‌زاز رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك بینایه‌كی حكوومه‌تی كاتیی سووریا له شارۆچكه‌كه ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
دکتۆر حه‌سه‌ن عوبه‌ید كه له بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستیی عه‌زاز كارده‌كات له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، له په‌لاماره‌كه‌دا چوار كه‌س کوژران كه یه‌كێكیان كارمه‌ندی پۆلیسی سه‌ربه سوپای سووریای ئازاده و چوار كه‌سی مەدەنیش برینداربوون كه له بنكه تهندروستییهكهدا چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی كاتیی سووریا، جه‌واد ئه‌بو خه‌تاب له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌وه رایگه‌یاند، له كاتی رووداوه‌كه‌دا له سوویا بووه.
گوتیشی: "له عەزاز كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بوو، به‌ڵام به هۆی نیگه‌رانی ئه‌منیه‌وه له شوێنێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌كه‌مان ئه‌نجامدا. له بیناكهماندا ته‌نها كارمه‌ند هه‌بوو. بیناكه‌مان زیانی به‌رنه‌كه‌وت. زانیاری ته‌واومان له‌به‌رده‌ستدا نییه كه كێ هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه".
جەواد ئه‌بو خه‌تاب باسی له‌وه كرد كه به‌لای ئه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه گه‌لی سووریای كردووه‌ته ئامانج، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه دوو مانگ پێش ئێستا كاتێک له هه‌مان بینادا كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه به چه‌كی قورس هێرشكراوه‌ته سه‌ریان و، گوتی: "نووسینگه‌ی دهرعامان پێشتر له لایه‌ن داعشه‌وه كرابووه ئامانج. له‌و هێرشه‌دا 10 كه‌س کوژران كه وهزیرێكیشیان له‌نێودابوو. هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی ئیدلب-یشمان كه‌وته به‌ر هێرشی ئاسمانی فڕۆكه رووسییه‌كان".
دوا به‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه دیواری ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتی مه‌یته‌م زیانی زۆری به‌ركه‌وت، هەروەها ژمارەیەک ئۆتۆمبێلێكیش زیانیان به‌ركه‌وت.