Hemın Othman Mohammed
02 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2016
به‌كارهێنانی بۆمبی به‌رمیلی له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له سووریا، له پاڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه، هاوكات بۆته هۆی زیان گه‌یاندن به هه‌ستی بیستن و قسه‌كردنی منداڵان.
له شاری حه‌مای سووریا، حه‌وت منداڵ كه هه‌موویان خزمی یه‌كترن به‌هۆی به‌هێزی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی بهرمیلیهوه هه‌ستی بیستن و قسه كردنیان له‌ده‌ستداوه.
خانه‌واده‌كانی عه‌بدولقادر، قه‌دوور و ئهلحۆمهدی سووری كه بۆ پاراستنی گیانیان وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه و روویان له شاری هاتای توركیا كردووه، وه‌ك زۆرێك له سووریه‌كان منداڵه‌كانیان بوونه‌ته قوربانیی ئه‌و بۆمبه بهرمیلیانهی له جه‌نگی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌دا به‌كارده‌هێنرێن.
خالید محه‌مه‌د كه ئاواره‌یه‌كی سووری نیشته‌جێی توركیایه ده‌ڵێت جه‌نگ سێ منداڵی بێ زمان كردووه و ناتوانن قسه بكه‌ن. ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و بۆمبه بهرمیلیانهی له نزیك خانووه‌كه‌یان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گوتیشی: "منداڵه‌كانم ته‌مه‌ن 19، 18و 13 ساڵانن، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر دروستكردون، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌ده‌توانن قسه بكه‌ن، نه ببیستن".
ئاواره‌یه‌كی دیكه‌ی سووری به‌ناوی یه‌حیا محه‌مه‌د ده‌ڵێت دوو برازام له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له قوتابخانه بۆمبێكی به‌رمیلی له نزیكیان ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه هه‌ستی بیستن و قسه‌كردنیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی سووری به‌ناوی حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ده‌ڵێت دوو منداڵم وه‌ك منداڵانی خزمه‌كانم كه‌وتوونه‌ته به‌ر كاریگه‌ری ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه بهرمیلیانهی له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه به‌كارده‌هێنرێت و له ئیستادا ناتوانن ببیستن و قسه بكه‌ن.