Abdullah Shukur
22 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
رژێمی سووریا ئاگربەستی یەکلایانەی لە ناوچەی غوتەی رۆژھەڵات-ی سەر بە پارێزگای دیمەشقی پایتەختی سووریا راگەیاند.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سایتی فەرمی سەر بە وەزارەتی بەرگری رژێمی سووریا بڵاوکراوەتەوە "فەرماندەیی گشتی سوپای سووریا، ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی بۆ سەر چەند شوێنێکی غوتەی رۆژھەڵات کە سەر بە پارێزگای دیمەشقە، لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕی رۆژی ھەینی بەولاوە راگرتووە. ھاوکات وەڵامی ھەر پێشێڵکارییەک وەک خۆی دەدرێتەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا ھیچ زانیارییەک لەبارەی کاتی کۆتایھاتنی ئەو ئاگربەستە بڵاونەکراوەتەوە.
ھێزەکانی رژێمی ئەسەد ھێرشەکانی خۆیان لە کۆتا یەک مانگی رابردوو بۆ سەر ناوچەی غوتەی رۆژھەڵات چڕکردبووەوە. ئەو ناوچەیە نزیکەی پێنج ساڵە لە ژێر گەمارۆی ھێزەکانی رژێمی ئەسەد و لایەنگرانی ئەو رژێمە دایە".