Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
03 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2019
ئیدلب – AA
له ئاكامی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئێران و رووسیا، مانگی رابردوو، ٢٣١ مەدەنی له پارێزگای ئیدلب کوژراون.
سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانیی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن کە له مانگی ئایاردا، رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئێران و رووسیا تێكڕا سێ هه‌زار و ٩٠١ هێرشی ئاسمانییان ئه‌نجامداوه و ١٠ هه‌زار و ٢٨٥ گولـله‌تۆپ و مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ناوچەکانی پارێزگای ئیدلب کردووە.
له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌شدا تێكڕا، ٢٣١ مەدەنی كوژراون كه ٥٩یان منداڵ و ٥٦یان ژن بوون و ٦٥٩ مەدەنی دیكه‌یش برینداربوون كه ١٦٣یان منداڵ و١٤٤یان ژن بوون.
خۆبه‌خشێكی به‌رگریی شارستانیی له میانی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی گیانی له‌ده‌ستداوه و ١٠ خۆبه‌خشی دیكه‌یش برینداربوون.
له میانی هه‌وڵی تیمه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نیشدا، ١٠١ بۆمب پووچه‌ڵكرانه‌وه كه رژێم له هێرشه‌كانیدا ئاراسته‌ی كردبوون و نه‌ته‌قیبوونه‌وه.