Sangar Hamad Azeez
13 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2018
ئیدلب - AA
هەزارو ٥٥ هاووڵاتی لە ناوچەی قەدەم سەر بە پارێزگای دیمەشق کە لەلایەن رژێمەکەی ئەسەدەوە گەمارۆدراوە، بردرانە شاری ئیدلب.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پەیامنێرانی مەیدانیی ئاژانسی ئانادۆڵو دەستیان خستوون، هەزارو ٥٥ هاووڵاتی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون و لە کەمپی یەمروک لە ناوچەی قەدەمی گەمارۆدراوی سەر بە پارێزگای دیمەشق نیشتەجێ بوون، گەیاندرانە ئیدلب.
لە کاتەکانی بەرەبەیان کاروانێک کە لە ٢٦ پاس پێکهاتبوون، بە نزیک شاری حەمما تێپەڕین و گەیشتنە شاری ئیدلب لە رۆژئاوایی حەلەب.
کاروانەکە کە زۆربەی خێزانی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی تێدابوو، بە شێوەیەکی کاتی گەیەندرانە شاری ئیدلب رۆژئاوای شاری حەلەب.
هاوکات دەستبەجێ لە لایەن مانگی سووری تورکیەوە کۆمەککران.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو بەرپرسی مانگی سووری تورکی لە ئیدلب، سەلیم توسۆن گوتی: "ئەو هاووڵاتیانەی گەیەندراونەتە ئیدلب بەشێوەیەکی کاتی جێگری دەکرێن و کۆمەک دەکرێن دواتر دەبرێنە لای خزم و کەسوکاریان".