Muhammet Ali Kemal
17 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2016
لە ئەنجامی هێرشێکی هێزەکانی سەر بە رژێمی سووریا لە رێگەی مووشەکەوە بۆ سەر ناحیەی بادامەی سەر بە شارۆچکەی جسرلشغور لە پارێزگای ئیدلب، ١٢ کەس گیانیان لەدەست دا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
یەکێک لە لێپرسراوانی فەرمانگەی بەرگری شارستانی لە ناحیەی بادامە بەناوی محەمەد خوبەر، لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوە کرد هێزەکانی سەر بە ئەسەد لە رێگەی مووشەکەوە هێرشیان کردووەتە سەر ناحیەکە.
خوبەر باسی لەوەشکرد لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٢ کەسی سڤیل گیانیان لەدەست داوە و پێنج کەسیش بریندار بوون، بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانەکان گوازراونەتەوە.
ئاماژە بەوەش دەکرێت بەهۆی هێرشەکەی رژێمی سووریاوە، زیانێکی زۆری ماددی بە ناحیەکە کەوتووە.