Muhammet Ali Kemal
05 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2016
ئەوە راگەیەنرا کە لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە نێو بازاڕی شاری ئیدلبی باکووری خۆرئاوای سووریا، دوو کەس کوژران و شەشی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوەکانی بەرگری شارستانییەوە لە ئیدلب دەستیکەوتوون، لە شارۆچکەی مەعەرەت ئەلنوعمان لە رێگەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراوەوە هێرشکراوەتە سەر بازاڕێک. لەئەنجامی تەقینەوەکەدا دوو کەس کە یەکێکیان ژنە، کوژراون و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەکاتێکدا بەهۆی تەقینەوەکەوە زیانێکی زۆر بەر ناوچەکە کەوتووە، تا ئێستا هیچ لایەنێک هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.