Ramal Abdullah Mahmood
25 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2017
دیمەشق – AA
ژمارەی کوژراوانی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی رژێم بۆسەر شارۆچکەی حەموریە لە غوتەی رۆژهەڵات سەربە پارێزگای گوندەواری دیمەشق بۆ ١٧ هاووڵاتیی سڤیل بەرزبووەوە و ژمارەی بریندارانیش گەیشتە ٥٠ کەس.
بەپێی زانیاری تیمەکانی بەرگری شارستانی ژمارەی کوژراوان لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی رژێم بۆسەر شارۆچکەی حەموریە لە غوتەی رۆژهەڵات سەربە پارێزگای گوندەواری دیمەشق بۆ ١٧ هاووڵاتیی سڤیل بەرزبووەوە کە ژن و منداڵیشیان لەنێودایە و، ژمارەی بریندارانیش گەیشتە ٥٠ کەس کە ژمارەیەک کارمەندی بەرگری شارستانیشیان لەنێودایە.
بریندارانی هێرشەکە گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی مەیدانی لە شارۆچکەکە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.
یەکەکانی بەشار ئەسەد ماوەی هەفتەیەکە لە هەردوو گەڕەکی جۆبەر و قابونی دیمەشقی پایتەخت و ناوچەی غوتەی رۆژهەڵاتەوە لە ئاسمان و وشکانییەوە هێرشەکانیان بۆ شارۆچکە و شارەدێکان چڕکردووەتەوە.