Kosar OSMAN
16 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2015
دەنگۆی بۆردومانکرانی خەڵکی سڤیلی سووریا لەلایەن رووسیاوە بڵاوبۆوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، بەهۆی بۆردومانی سوپای رووسیاوە لە سووریا 5 کەس کوژراون و 20یتریش بریندار بوون.
ئەوە لەکاتێکدایە کە دەگوترێت رووسیا گەڕەکی فیردەوسیشی بۆردومان کردووە کە دانیشتوانی سڤیلن و هیچ هێزیکی چەکداری لەو ناوچەیەدا نییە.
بەپێی زانیارییەکان لە ناو کوژراواندا ژن و منداڵیش هەن و دەگوترێت تەواوی زیانلێکەوتووان خەڵکی سڤیلن.
ئەوە لەکاتێکدایە کە دوێنێ هەواڵی بۆردومانکرانی گەڕەکی مەرجە لە حەلەب لەلایەن سوپای ناوبراوەوە بڵاوبۆوە، کە 10 کوژراو و 15 برینداری دوای خۆی جێهێشتبوو.
شایەنی ئاماژەیە وەزارەتی بەرگریی رووسیا رۆژی 30ی ئەیلول ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی داعشی لە سووریا دەستپێکرد. کەچی تا ئێستا بۆردومانەکان زیاتر ئەو ناوچانە دەکەنە ئامانج کە لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندان.