Zana Natık Kerem
02 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2019
ئیدلب ــ AA
لە ئاکامی بۆردومانکردنی سوپای رژێمەکەی بەشار ئەسەد و فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بۆ شارۆچکە و گوندەکانی سنووری ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە باکووری سووریا، چوار مەدەنی کوژران.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییدا، شاری خان شەیخون و شارۆچکەی کنسفرە لەگەڵ کوندەکانی شێخ دامس، شێخ مستەفا، سەفوھن، فلێفل، ئەرینبە و ئەحسەم بۆردومانکراون.
ھاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی بەرگریی شارستانیی دەستکەوتوون لە ئاکامی ئەو بۆردومانانەدا، چوار مەدەنی کوژراون.
لای خۆیەوە رەوانگەی سووریا سەربە ئۆپۆزسیۆن بۆ چاودێریکردنی فڕینی فڕۆکە جەنگییەکان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاندووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە بنکەی حمێمیم سەربە پارێزگای لازقییە فرێون و بەچڕی شاری خان شەیخون-یان بۆردومانکردووە.
سوپای رژێمەکەی بەشار ئەسەد بە پشتیوانی ھێزە ھاوپەیمانەکانی و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەربە ئێران پەلاماری ناوچەکانی سنووری ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکان دەدەن کە ئەویش پێشێلکردنی ئەو رێککەوتن و لێکتێگەیشتنەیە کە لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئاستانادا ھاتە ئاوارەوە.