Adham Kako,Hemın Othman Mohammed
21 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگەیاند كه له مانگی ئاداری 2011ه‌وه تا ئێستا له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، 26 هه‌زار و 446 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی مافه‌كانی منداڵ کە دەکەوێتە 20ی تشرینی دووه‌می هەموو ساڵێک، تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌و راپۆرته‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا تاوتوێی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی مافی كردووه كه به‌رامبه‌ر منداڵانی سووریا ئه‌نجامدراوه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه له مانگی ئاداری 2011ه‌وه تا ئێستا له‌و پێشێلكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر منداڵان كراوه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا سووریا ریزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی له 2011ه‌وه تا ئیستا ئه‌نجامیانداوه لانیكه‌م، 21 هه‌زار و 631 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رووسیا كه له مانگی ئه‌یلوولی 2015 به مه‌به‌ستی پشتیوانی له رژێم ده‌ستیوه‌ردایه سووریا، لانیكه‌م هه‌زار و 529 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا لانیكه‌م، 711 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه و له هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانیەتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش كه له مانگی ئه‌یلوولی 2014ه‌وه ده‌ستیان پێكردووه لانیكه‌م، 723 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راپۆرته‌كه‌ی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی سووریادا ئاماژه به‌وه كراوه كه له هێرشه‌كانی په‌یه‌ده‌دا لانیكه‌م، 127 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه و، 503 منداڵیشی به بارمه‌ته گرتووه.
هه‌ر به پێی راپۆرته‌كه له ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری و گرووپه چه‌كداره‌كانی دژ به رژێمدا لانیكه‌م هه‌زار و 24 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه لانیكه‌م، 701 منداڵ له لایه‌ن گرووپی نه‌ناسراوه‌وه كوژراون.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه گه‌وره‌ترین به‌شخوراوی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا منداڵانن و له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ماوه‌ی حه‌وت ساڵه درێژه‌ی هه‌یه نزیكه‌ی هه‌زار و 378 قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایان خاپووربوون و سێ ملیۆن و 200 هه‌زار منداڵ بێبه‌شبوون له خوێندن.