Ömer Koparan,Ethem Emre Özcan
06 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2021
ئەلباب- AA
رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە/ یەپەگە بە مووشەک هێرشی کردە سەر ناوەندی شارۆچکەی ئەلباب لە باکووری سووریا کە پێشتر لە شوباتی ٢٠١٧ و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە رێکخراوی تیرۆرستی داعش پاک کرابووەوە.
تیرۆرستان لە ماوەی پێنج خولەکدا ١٠ مووشەکیان ئاڕاستەی ئەو ناوچانەی شارۆچکەکە کرد کە بەشێوەیەکی چڕ هاووڵاتی مەدەنییان لێنیشتەجێیە و لە ئەنجامدا ١٧ کەس بریندار بوون، هەروەها زیانی ماددی بەر ئەو شوێنانە کەوت کە مووشەکەکانیان لێکەوتبووەخوارەوە.
تیمەکانی بەرگری شارستانی ئەلباب ئەو ئاگرانەیان کوژاندەوە کە بەهۆی پەلامارەکەوە دروست بووبوو.
بریندارەکانیش گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شارۆچکەکە و مەترسی روودانی حاڵەتی گیان لەدەستدان لە ئارادایە.