Qais Omar Darwesh Omar
02 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2022
رامەڵڵا - AA
سوپای ئیسرائیل هەڵیکوتایە سەر کەمپی پەنابەرانی دهێشە باشووری رۆژئاوای شاری بەیت لەحم لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو و هاووڵاتییەکی فەڵەستینی کوشت.
کەناڵی فەرمی فەڵەستین بڵاوی کردەوە کە لە میانی هەڵکوتانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەمپی ئاوارەکانی دهێشە، پێکدادان لەنێوان فەڵەستینییەکان و هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلدا دروست بووە و هاووڵاتییەکی فەڵەستینی بە گوللەی سوپای ئیسرائیل، کوژراوە.
لە لایەکی دیکەشەوە، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە ئێوارەی دوێنێ سوپای ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنێکی بۆسەر گوندی یابادی نزیک شاری جینین ئەنجامداوە کە لە میانیدا هاووڵاتییەکی فەڵەستینی کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.