Dildar Baykan Atalay
02 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2022
واشنتۆن-AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن پاکێجی ھاوکاریی سەربازی بە بڕی ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ئۆکراینا کە سیستمی مووشەکیی پێشکەوتووش لە خۆدەگرێت، پەسەند کرد.
جۆ بایدن، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆکراینا بە "بوێرانە" بەرەنگاری رووسیا دەبنەوە و جەختی لەوە کردەوە کە پاڵپشتییە بەرگرییەکانی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت.
بایدن رایگهیاند: "پاکێجێکی نوێی ھاوکاریی سەربازی بۆ پێشکەش کردنی ھاوکاریی گرنگ و لە کاتی خۆی بۆ سوپای ئۆکراینا رادەگەیهنم".
باسی لەوەش کرد کە لە چوارچێوەی ئەو پاکێجی ھاوکارییەی کە کۆنگرێسی ئەمریکا پەسەندی کردووە بەردەوامی بە پاڵپشتییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکراینا دەدەن و رایگهیاند: "ئەم پاکێجە نوێیە چەکی پێشکەوتوو لە خۆدەگرێت کە یارمەتی ئۆکراینا دەدات لە بەرامبەر رووسیا بەرگریی لەخۆی بکات و سیستمی مووشەکیی (HIMARS-سیستمی مووشەکی تۆپھاوێژی ئاستبەرز)ی تێدایە".
ئەوەش راگەیەندرا کە ئەو بڕیارنامهیهی بایدن واژووی کردووە پاکێجێكی ھاوکارییه بە بری ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکراینا.
- سیستمی مووشەکی پێشکەوتوو و ھێلیکۆپتەر له پاکێجەکەدا ھەیە
لەو پاکێجی ھاوکارییەی کە واژووکراوە جگە لە سیستمی مووشەکیی HIMARS، پێنج راداری دژە تۆپ، دوو راداری پشکنینی ئاسمانی، ھەزار مووشەکی دژە تانکی جۆری جاڤلین، شەش ھەزار چەکی کونکەری زریپۆش و ١٥ ھەزار تۆپی ١٥ میلیمەتری لەخۆدەگرێت.
جگە لەوە لە چوارچێوەی پاکێجەکەدا چوار ھێلیکۆپتەری جۆری (Mi-17) و ١٥ ئۆتۆمبێلی تاکتیکیش بۆ ئۆکراینا دەنێردرێت.