Sarmand Hameed
31 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2018
کابول - AA
سوپای ئەفغانستان رزگارکردنی ١٠٥ مەدەنی لە یەکێک لە گرتووخانەکانی سەر بە بزووتنەوەی تاڵیبان لە ویلایەتی ھێلمەند باشووری ئەفغانستان راگەیاند.
بەپێی کەناڵی تڵوع نیوز کە بەیاننامەیەکی سوپای ئەفغانستانی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوە دراوە شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە ئەندامانی هێزێکی تایبەت ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ رزگارکردنی ئەو بەندکراوانە لە ناوچەی کاجاکی ئەنجامداوە.
ئەوەش روونکراوەتەوە کە لەنێو رزگارکراوەکاندا پێنج ئافرەت هەن.
لە بەیاننامەکەی سوپای ئەفغانستاندا ئاماژە بەوەکراوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، چوار چەکدار کوژراون و یەکێکی دیکە دەستگیرکراوە، هەروەها دەستگیراوە بەسەر ١٠ ماتۆڕسکیل.
لە بەیاننامەکەدا هیچ وردەکارییەکی دیکە ئاشکرا نەکراوە، هاوکات بزووتنەوەی تاڵیبان هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنە بڵاونەکردووەتەوە.