Şerife Çetin,Ramal Abdullah Mahmood
11 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2018
بڕۆكسڵ - AA
سکرتێری گشتی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبەرگ ١٦ی ئه‌م مانگه به سه‌ردانێكی فه‌رمی دەگاتە توركیا.
سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ستۆلتنبەرگ له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپا، خوڵوسی ئاكار و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری به‌رگری، نورەددین جانیكلی كۆده‌بێته‌وه.
له میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا سكرتێری گشتیی ناتۆ یەنس ستۆلتنبەرگ له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی توركیا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ناتۆ، ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئاماده‌كارییه‌كانی لووتكه‌ی برۆكسڵ ٢٠١٨ و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه بكه‌ن.