Mohammed Baqi Hussein
02 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2016
له‌ئه‌نجامی تۆپبارانكردنی پێگه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش له ناوچه‌ی توغالیی سووریا له‌لایه‌ن تۆپخانەکانی سوپای توركیاوه، 34 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه كوژران.
هه‌روه‌ها چوار فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی جه‌نگیی توركیا له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئینجیرلیكهوه هه‌ستان و پێگه‌كانی داعشیان ته‌قانده‌وه و له‌ئه‌نجامدا 29 چه‌كداری دیكه كوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه، دوێنێ دوای ئه‌وه‌ی دوو گوله تۆپی دیكه له سنووری سووریاوه كه‌وتنه نێو پارێزگای كلیس، تۆپخانەکانی سوپای توركیا ده‌ستی به تۆپبارانكردنی پێگه‌كانی داعش كرد له ناوچه‌ی توغالیی باكووری سووریا.
له‌ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كه‌دا 25 چه‌كداری داعش كوژران و شه‌ش ئۆتۆمبێلیش ته‌قێندرانه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌و 9 چه‌كداره‌ی داعشدا كه به‌یانیی دوێنێ كوژران، ژماره‌یان گه‌یشته 34 چه‌كدار.
دوای ئه‌وه‌ی كلیس كرایه‌وه ئامانجی گوله تۆپه‌كان، دوێنێ زانیاریی ناوه‌نده‌كانی چاودێریی سنووری سووریا درا به ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئۆپهراسیۆنێكیش ئه‌نجامدرا.
دواتر له‌ڕێگه‌ی چوار فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جه‌نگییه‌وه پێنج كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی داعش له ناوچه‌كانی دودیهن، یان یابان و تاتیموس كرانه ئامانج و له‌ئه‌نجامدا 29 چه‌كداری رێكخراوه‌كه كوژران. هه‌روه‌ها چه‌ند ئۆتۆمبیلێك و كۆگاكانیش ته‌قێندرانه‌وه.