Mehmet Tosun
22 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە چالاکی خستنی سێ تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی لە باکووری سووریا راگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان سەرکەوتووانە، ئۆپەراسێۆنێکیان دژبە تیرۆریستان لە ناوچەکانی قەڵغانی فورات و لقی زەیتون ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ھێزەکانی کۆماندۆی تورکیا، سێ تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەیان لە باکووری سووریا لە چالاکی خستووە کە لە ئامادەکاریدابوون بۆ ئەنجامدانی ھێرش بۆسەر ناوچەکانی قەڵغانی فورات و لقی زەیتون.
ھێزەکانی تورکیا بە ھەماھەنگیی لەگەڵ سوپای نیشتمانیی سووریا، چەندین ئۆپەراسیۆنیان دژبە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و پەکەکە/یەپەگە لە باکووری سووریا ئەنجامداوە.
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا تا ئێستا، بەھەزارەھا کیلۆمەتر خاک لە باکووری سووریا لە تیرۆریستان پاککراوەتەوە کە ئەوەیش دەرفەتی بۆ ھەزارەھا هاووڵاتی سووریا رەخساندووە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.