02 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2019
ریاز ــ AA
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی دەریاوانیی ئەمریكا، جەنەرال جیم مالۆی لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ ریاز چۆنیەتی پتەوتركردنی هەوڵە هەرێمییەكان و بەهێزكردنی بەرگرییەكان دژبە ئێران لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیە تاوتوێ كرد.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی دەریاوانیی ئەمریكا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا ئاماژەی بەوە كردووە كە رۆژی یەكشەممەی رابردوو، جەنەرال جیم مالۆی سەردانی ریازی كردووە و لە میانیدا لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی دەریاوانیی سعوودیە، فەهەد غەفیلی و باڵیۆزی ئەمریكا لە ریاز، جۆن ئەبی زەید كۆبووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە كۆبوونەوەكەدا، جەختكراوەتەوە لەسەر رۆڵی فەرماندەیی هێزەكانی دەریاوانیی سعوودیە لە پتەوتركردنی هەوڵەكانی هەرێمیی و بەهێزكردنی بەرگرییەكان دژبە ئێران دوای ئەو هێرشانەی كە لە ١٤ی مانگی رابردوودا كرانە سەر دوو دامەزراوەی نەوت سەربە كۆمپانیای ئارامكۆ سعوودیە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو كە سەردانەكە دەرفەتێكی باش بووە بۆ ئەوەی زیاتر پەرەبدرێت بە هەماهەنگیی بەرگریی نێوان هەردوو وڵات.
تا ئێستا سعوودیە هیچ زانیاری و روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە ناوەڕۆكی سەردانەكەی جەنەرال جیم مالۆی بۆ ریاز بڵاونەكردووەتەوە.