Zafer Fatih Beyaz
11 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2022
ئەنقەرە-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێورهسمێكی فەرمییدا پێشوازیی له سه‌ركۆماری سلۆڤینیا، بۆروت پاهۆر كرد كه به سه‌ردانێكی فه‌رمیی له توركیایه.
ئه‌سپسواره‌كان كه له شه‌قامی به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پێشوازییان له‌و ئۆتۆمبێله كرد كه بۆروت پاهۆر-ی هه‌ڵگرتبوو، تا ده‌رگای كۆشك هاوه‌ڵیی ئۆتۆمبیله‌كه‌یان كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پێشوازیی له بۆروت پاهۆر كرد.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له ئه‌ردۆغان و پاهۆر له شوێنی خۆیاندا له میانی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا وه‌ستان، سروودی نیشتمانیی هه‌ردوو وڵات لەگەڵ ته‌قاندنی ٢١ تۆپ، لێدرا و پاهۆر سڵاوی له پاسه‌وانی شه‌ره‌ف كرد.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئاڵا و سه‌ربازی ١٦ ده‌وڵه‌تی تورك، كه به درێژایی مێژوو دامه‌زراون، هه‌بوون.
دوای ناساندنی شاندی هه‌ردوو وڵات به یه‌كتری، ئه‌ردۆغان و پاهۆر له‌سه‌ر پلیكانه‌كانی به‌رده‌م ده‌روازه‌ی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ته‌وقه‌یان كرد و له‌لایه‌ن رۆژنامه‌وانانه‌وه وێنه‌یان گیرا.
دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵیی نێوانیان و کۆبوونەوەی نێوان شاندی ھەردوو وڵات، ئەردۆغان و پاهۆر بەشداریی لە رێوڕەسمی واژووکردنی رێککەوتننامەکان دەکەن و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەش ئەنجامدەدەن.
دواتر سەرکۆماری تورکیا ئێوارەخوانێک لەسەر شەرەفی سەرکۆماری سلۆڤینیا پێشکەش دەکات.
هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری پیشه‌سازیی و ته‌كنه‌لۆجیا، مسته‌فا ڤارانك، سه‌رۆكی فەرمانگەی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون، سه‌رۆكی كاروباری كارگێڕی له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، مه‌تین كراتڵی، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن و پارێزگاری ئه‌نقه‌ره، ڤاسیپ شاهین له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئاماده‌بوون.